کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیاردەی کوشتن وچەک هەڵگرتن

.

04:03 PM - 02/07/2022

دیاردەی  کوشتن  وچەک هەڵگرتن

 

حەسەن بێگەڵاسی    

 

 

 

 بە داخەوە خەریکە کوشتن و چەک هەڵگرتن  لەکۆمەڵگای ئێمە دەبێت بەدیاردەو کارێکی ئاسای ،  ڕۆژانە لە میدیاکان بەنوسراو بینراو چەندین هەواڵی دڵتەزێن دەبیستین لەسەر دیاردەی  کوشتن ، پرسیارەکەئەوەیە کێ لەم حاڵەتە ناتەندروست و  قەیراناوییە بەرپرسیارە  ؟  ئۆباڵەکەی لەئەستۆی کێیە ؟ ئاخۆ   حکومەت کەمتەر خەمە یاخود  نەبوونی لایەنی ئەکادیمی و نزمی ئاستی هۆشیاری تاک و کۆمەڵگایە ؟  

 

 لەم سۆنگەیەوە بەدیدی خود تاکە خیاری کە بەپلەی یەکەم بەرپرسیارو کەمتەر خەمە حکومەتە ، کەنەیتوانیوە وەکو کارەکتەرێکی خمخۆرو  عەقڵانی چارەسەری کێشەکان بکات و برینەکان ساڕێژ بکات ،  بەنمونە دیاردەی  چەک و نەبوونی هیچ چاودێرێک بەسەریانەوە ، کەئەمەش دافعی یەکەمە بۆ مرۆڤ  کە بەئارەزووی خۆی یاری بەچەک بکات و کڕین و فرۆشتنی پێ بکات ، هەمدیسان کاتێک ویستی کردەی  ناتەندروست و هەڕە شە ئامێزی پێ ئەنجام بدات .  

 

ئەو حاڵەتەش دەچێتە بابی هەست نەکردن بە بەر پرسیاریەتی و کەمتەرخەمی و بێباکی لەبەرامبەر تاک و کۆمەڵگادا  ، لەو سۆنگەیەوە  بەپلەی یەکەم ئەرکی دەسەڵاتە کە دیاردەی چەک و هەڵگرتن بەیاسایی بکرێت ، ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر کێن ئەوانەی دەتوانن چەک هەڵبگرن و کاری پێ بکەن ،یاخود ئەوانەی بەنایاسایی ئیشی پێ دەکەن ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوەو غرامە بکرێن ، بۆئەوەی حاڵەتی ناتەندروست بەر دیدگای تەندروست نەکەوێت  .   

 

 لە ڕەهەندێکی تر نزمی ئاستی هۆشیاری و کۆمەڵایەتی  کوردییە ، کەوادەکات لەهەندێک حاڵەتدا ڕووبەڕووی بچوکترین قەیرانی ژیان دەبێتەوە تەواو وەکو ئەوەی دونیا شای شەریفان بێت و دووربێت لەقەیرانەکان و هەروەها دەستەوەستان و دامان لەئاستی چارەسەری قەیرانەکاندا تەواو وەکو کۆتا خیار پەنا بۆ هەڵبژاردنی کوشتنی کەسێک یاخود بریندار کردنی دەبرێت  بەو  دیدە  ئەوە  گەیشتنی ئەنجامەو کۆتایی یارییەکەیە ٠ 

 

 لەکاتێکدا ئەم حاڵەتە ئەوەڕۆشن دەکاتەوەکەهەندێکجار مرۆڤەکان وەکو مرۆڤێکی خاوەن ئیرادە مامەڵە لەگەڵ خۆیان و دەورو بەریان ناکەن، لەئاستی بێ ئیرادەبوونیاندا مل کەچ دەکەن ، لەکاتێکدا ئەم:چەشنە بیرکردنەوەیە لەدونیای  مۆدێرن و دیموکراسی و تەکنەلۆژیادا جۆرێک لە ئێکسپایەر بوونی پێوە دەبینرێت و عەسری  بەسەر چووە٠  

 

 بۆیە دەبێت بە هزرو بیرێکی قوڵ بە بەرنامەو ئەجێندایەکی تر و ستراتیژی ئەولەویەتی کارەکانمان و خیاری یەکەم ، بریتی بێت لە بنبڕ کردنی دیاردەی چەک و لێپرسینەوە ، چونکە باکگراوەندی نەرجسیەت و ململانێکان بەدەوری یەک دا لەپێناوی بەدەست هێنانی کۆمەڵێک بەرژەوەندی خودی  خەریکە کارەجەوهەریەکەی ژیان مان لەبیر دەبەنەوە ، کەخزمەتکردن و بەدەمەوەچون و هاوکاری و پشتیوانیکردنی یەکترە لەناوکۆمەڵگەدا ٠   

 

هەرئەم جۆرە بیرکردنەوانەن وادەکەن  کەتاکی کورد زیاتر بیر لە هەڵگرتنی چەک  وەکو ئایدیایەک و لەکاتی تووڕەبوون وەکو حەزێک بێ بیرکردنەوە کردەی توندو تیژی و جەرگ بڕی پێ ئەنجام بدات ، لەو سۆنگەوە کەسێک نیە کۆنتڕۆڵی بکات و لەو خەیاڵگەیە پەشیمانی بکاتەوە .  

 

 هەربۆیە لەوکڵاوڕۆژنەوەیە ئەو خاڵە زۆر گرنگە بەلامەوە کەئاماژەی پێ بکەم ٠بەوەی کۆمەڵگای خۆرهەڵاتی تاهەنوکە زۆر پێویستمان بەوەهەیە کەقودرەتێکی قادر دەستمان بگرێت و بەئاگامان بێنێتەوە بوئەوەی بیر لەجوانیەکانی ژیان و ژیان دۆستی و مرۆڤ دۆستی بەکەینەوە  لە جێگای بیر کردنەوە  لەکوشتنی کەسێک بەعەقڵانی بیر لە خۆشی بۆ ژیان بۆ ئەوانەی تریش بکەینەوە  بۆئەوەی هەموومان بەیەکەوە ژیانێکی خۆش بژین .  

 

 بێ گومان شۆڕشێکی ڕۆشنبیری و تەندروستی  وەهاش لەکۆمەڵگەدا بەرپانەکەین ئەوا هەرگیز دڵتەنگی و نائومێدی   بەرۆکمان بەرنادات  .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە