.
01:01 PM - 02/07/2022
تەندروستیی جیهانی: تووشبوون بەكۆرۆنا لەهەڵكشاندایە
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكرد، ژمارەی توشبووانی نوێی پەتای كۆرۆنا لە هەفتەی ڕابردوودا بە ڕێژەی سەدا 18 بەرزبووەتەوە و زیاتر لە 4 ملیۆن و 100 هەزار حاڵەتی تووشبوون لە جیهاندا تۆماركراون.
ئاماژە بەوەشكراوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشبوون بەڕێژەی لە سەدا 47 زیادی كردووە و لە ئەوروپا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاش تووشبوون بەكۆرۆنا بەرێژەی نزیكەی لە سەدا 32 لە ئەمەریكاش بە ڕێژەی نزیكەی لە سەدا 14 بەرزبووەتەوە.
بەوتەی تێدرۆس ئادهانۆم- سكرتێری گشتی ڕێكخراوەكە حاڵەتەكان لە 110 وڵاتی جیهان لەهەڵكشاندان ، كە زۆربەیان بەهۆی جۆرەكانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن بوون.
داواشیكرد وڵاتان ڤاكسین دابین بكەن بۆ ئەو كەسانەی كە زۆرترین مەترسیان لەسەرە، لەوانەش كارمەندانی تەندروستی و كەسانی سەروو 60 ساڵ، ئاماژەی بەوەشكرد، سەدان ملیۆن كەس ڤاكسینیان وەرنەگرتووە و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی و مردنیان لەسەرە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە