کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی سلێمانی هۆشداری دەدات لەوەی رێگە بە هیچ كەسێك نادرێت چەكی بێ‌ مۆڵەت هەڵبگرێت

.

07:30 PM - 30/06/2022

یاسین سەمیع وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی تایبەت بەگەلی کوردستان بەگرنگیەوە باسی لە بریاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سەبارەت بەدیاردەی چەكی بێ مۆَلەت كرد و رایگەیاند هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی بەردەوام كاریان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو دیاردەیە كردووە و لەبەر ئەوەی بڵاوبوونەوە و بەكارهێنانی چەكی بێ مۆڵەت زۆربەی كاتەكان هۆكار بووە بۆ ڕوودانی مەترسی تاوانكاری، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاند هێزەكانی ئاسایش بەردەوام بەدواداچوونیان كردووە  بۆ ئەو كەسانەی بازرگانی و كاری نایاسایی و قاچاغچێتی بەچەك دەكەن، بەردەوام تیمەكانی ئاسایشی سلێمانی لەرێگەی  مەفرەزەكانەوە توانیویانە دەست بەسەر چەندین چەكی بێ  مۆڵەتدا بگرن و كەسەكان رووبەرووی یاسا بكرێنەوە ، سەبارەت بە بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران وتەبێژی ئاسایشی سلێمان تەئیكیدیكردەوە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی پابەندی تەواوی بڕیارەكەیە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە