کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان دەستی بەسەر چەند جۆرێکی چەک دا گرت

.

06:05 PM - 30/06/2022

ڕێکەوتی ٢٦/٦/٢٠٢٢ لەبازگەیەكی ئاسایشی ناحیەی قۆرەتوو پاش پشكنینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتا دەبڵ كە ٣ كەسی تێدابوە توانیویانە دەست بگرن. بەسەر یەك چەكی جۆری تاپڕ ودوو لایتی دەستی و یەك دوربین و دوو چەقۆ كە سەرپێچیكاران بەنیازی ڕاوكردن هاتبوونە سنوری پەروێزخان سەربە ناحیەی قۆرەتوو پاش ئاگاداركردنەوەی بەڕێز دادوەر سەرپێچیكاران ڕادەستی بنكەی پۆلیسی دارستان وژینگەی قۆرەتوو كران و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆكرایەوەو بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراون تاكوو ڕێکەوتی ١٤/٧/٢٠٢٢ وەدەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و كەرەستەی ڕاوكردنەكان .سوپاس و دەسخۆشی بۆلێپرسراوو كارمەندانی ئاسایشی قۆرەتوو كەهەمیشە هاوكاری بەشی دارستانی خانقینن.

 ڕاگەیاندی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە