.
05:38 PM - 30/06/2022
خاتوو شاناز بۆ کچانی سلێمانی هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق:
سەرکەوتنتان سەرکەوتنی کورد و سەرکەوتنی سلێمانییە و سەربەرزم پێتان
خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان، ڕاپەڕینی(ی.ن.ک) بەبۆنەی سهركهوتنی هەڵبژاردەی فوتساڵی کچانی عێراق و بهدهستهێنانی نازناوی پاڵهوانی جامی هەڵبژاردەکانی رۆژئاوای ئاسیا، خەڵاتی رێزلێنان بەکچە یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی دەبەخشێت و پشتیوانی بۆ جێبەجێکردنی داواکانیان دەردەبڕێت و دەڵێت: سەرکەوتنتان سەرکەوتنی کورد و سەرکەوتنی سلێمانییە و سەربەرزم پێتان.
لەو دیدارەدا کە ئەمڕۆ ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەبارودۆخی یاریزانەکانی پرسیەوە و لەسەر داوا و پێشنیازێکیان، بەڵێنی پێدان پشتیوانیان بکات بۆئەوەی لەهۆڵێکی وەرزشی سلێمانی بتوانن راهێنان بکەن و شوێنی تایبەتیان هەبێت تا کچانی شاری شاران ئاست و توانای وەرزشیان زیاتر پەرەپێبدەن و لە تۆمارکردنی سەرکەوتنی زیاتر بەردەوام بن، پشتیوانتان دەبم.
خاتوو شاناز وتیشی: ئەم سەرکەوتنەتان تۆماركردنی شانازی و دەستکەوتێکی تری مێژووییە لەسەر ئاستی ئاسیا بۆ بواری وەرزش و زۆر دڵخۆشم و سەرکەوتنتان سەرکەوتنی کورد و سەرکەوتنی سلێمانییە و سەربەرزم پێتان.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، کچانی سلێمانی هەڵبژاردەی فوتساڵی کچانی عێراق، باسی بارودۆخی وەرزش و کچانی وەرزشکاریان کرد و سوپاسگوزاری خۆیان دەربڕی بۆ هەڵوێست و بەسەرکردنەوە و پشتیوانیەکانی خاتوو شاناز بۆ بواری وەرزش و بەتایبەت کچانی وەرزشکار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە