کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم 5 هەزار هەلی كار دەرەخسێنێت

.

04:56 PM - 30/06/2022


وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، ٥ هەزار هەلی دامەزراندنی لە كەرتی تایبەتدا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت.
لە لێدوانێكیشدا تایبەت بە كەناڵی گەلی كوردستان، جوتیار خالید جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی راگەیاند: لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی فۆڕم دەكرێت و دەرچوانی قۆناغی ئامادەیی و پەیمانگاو كۆلێژی كشتوكاڵ و ڤێرتەنەریی دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕ بكەنەوە.
وتیشی: بۆ  دەرچوانی بەشە جیاوازەكانی كشتوكاڵ و ڤێرتەرنەری، وەرگرتن لەسەر بنەمای خاڵبەندی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە