کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەولێر ژن و مێردێك لە روداوێكی تەقەكردندا كوژران

.

12:16 PM - 30/06/2022

لە روداوێكی تەقەكردندا لە گەڕەكی سورچیانی شاری هەولێر دوو كەس كوژران، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان، دوو كوژراوەكە هاوسەری یەكترین و بە خۆشەویستی هاوسەرگیریان ئەنجامداوە، بەڵام ئەم هاوسەرگیرییە لە لایەن كەسوكاری ژنەكەوە قبوڵكراو نەبووە، بۆیە كەسوكاری كوڕەكە لەبەرامبەر چارەسەركردنی كێشەكە، سێ كچیان داوەتە كەسوكاری كچەكە، بەڵام كێشەكە چارەسەر نەبووە و بەیانی ئەمڕۆ برای كچەكە چۆتە سەر ماڵەكەیان و هەردووكیانی كوشتووە، كوڕەكە ناوی (زەكەریا رۆستەم جوبرەئیل) ه و لەدایكبووی ساڵی 2001 و كچەكەش ناوی (سومەیە) یە و لەدایكبووی ساڵی 2005.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە