کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمین بابەشێخ پێشوازی لە کونسوڵی گشتی روسیا لە هەرێمی کوردستان دەکات

.

11:03 AM - 30/06/2022

ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی پێشوازیکرد لە بەرێز ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین، کونسوڵی گشتی روسیا لە هەرێمی کوردستان، کە سەردانەکەی بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی بوو وەک کونسوڵی گشتی روسیا لە هەرێمی کوردستان، سەرەتا ئەمین بابەشێخ سوپاسی هەموو ئەو هەوڵ و خزمەتانەی کرد کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشکەشی هەرێمی کوردستانی کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرک و کاری داهاتوویدا.
دواتریش گفتوگۆ لەسەر چەند پرس و تەوەرێکی گرنگ کرا لەوانەش بەردەوامیدان و پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان روسیای فیدراڵ و عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی و تەندروستی و رۆشنبیری و خوێندنی باڵا، بۆ ئەوەی سود لە ئەزموون و وزە و توانا هاوبەشەکان وەربگیرێت، کۆمپانیا روسیەکان وەبەرهێنان و کارەکانیان فراوانتر بکەن لە هەرێمی کوردستان، ئاڵوگۆڕی کلتوری و رۆشنبیری پەرەی زیاتری پێبدرێت، لە بواری خوێندنی باڵاشدا ساڵانە زەمالەی خوێندن لە بوار و پسپۆڕیە جیاوازەکاندا لە لایەن زانکۆکانی روسیاوە بۆ خوێندکارانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە