کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەت مانگانە 31 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی بەنزین تەرخان دەكات

.

09:36 PM - 29/06/2022

حكومەت مانگانە 31 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی بەنزین تەرخان دەكات

حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆك و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبۆوە،لەدوای كۆبوونەوەكەش ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە حكومەتی فیدڕاڵی بەبێ هیچ پاساوێك هەرێمی كوردستانی بێبەشكردوە لە شایستە داراییەكانی ‌و لە كۆی 26 مانگ تەنها 13مانگ بڕە پارەیەكی بەناوی پێشینە كە 200 ملیار دینارە ناردووە بۆ هەرێمی كوردستان ،ئەنجومەنی وەزیران داواشی لە حكومەتی فیدڕاڵی ‌و وەزارەتی نەوتی عیراق كردووە، فشارە ناڕەواكانیان بۆ سەر وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی بواری نەوت و گاز لە هەرێم ڕابگرن.
هاوكات جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەدا كە زانیاری تەواویان هەیە لەسەر ئەو لایەنەی هێرشەكانی كردۆتەسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، لای خۆشییەوە جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند هیچ كۆمپانیایەكی نەوت لە هەرێمی كوردستان نەكشاوەتەوە و سەرجەمیان بەردەوامن لە كاركردن، راشیگەیاند: حكومەتی هەرێم مانگانە 31 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتیكردنی بەنزینی 690 دیناری‌و 800 دیناری دابین دەكات بەردەوامیش دەبێت لە پاڵپشتی كردنی نرخی بەنزین، سەبارەت بە پلە بەرزككردنەوەی فەرمانبەران كە لە ساڵی 2014 راگیراوە،وتەبێژی حكومەت رایگەیاند ئەو پرسە پەیوەندی بە پەسەندكردنی یاسای بودجەوە هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە