کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوایین گۆچانی پیرەمێرد لە بنكەی ژینە

.

03:49 PM - 29/06/2022

دوایین گۆچانی دەستی ڕۆژنامەنووس و شاعیر و بیرمەندی گەورەی كورد، حاجی تۆفیق پیرەمێردی بە دیاری درا بە بنكەی ژین.
ئەم گۆچانە كاتی خۆی خاتوو لوتفییە حسێن عەلی، هاوسەری عەلی مەلا حەمە ئاغای خاڵۆزای پیرەمێرد، لای خۆی پاراستوێتی و بە یادگار لای خۆی هەڵیگرتووە. ئەویش بەو پێیەی كە حەزی لە كۆكردنەوەی گۆچان كردووە.
دواجار لیوا مەریوان شێخ كەمال قەرەداخی بەدیاری دەیبەخشێتە “بنكەی ژین”

هاوپێچ: وێنە
لە ڕاستەوە:
لوتفییە حسێن عەلی
خاتوو گورجی ژنی مەلا فەتاح
خەلیل، ئیشكەری ماڵی حاجی تۆفیق (پیرەمێرد) ی شاعیر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە