کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کوشتنی مامۆستا کوشتنی زانستە

.

10:46 PM - 28/06/2022

کوشتنی مامۆستا کوشتنی زانستە

دێرین عیزەدین

یەكێك لەو كردەوە خەتەرناكانەی كە بە گەورەترین تاوان دێتە هەژماركردن، بریتییە لە تاوانی كوشتنی مرۆڤ 

تاوانەكە چ بەئەنقەست بێت یاخود بە هەڵە

بە دەستدرێژیكردنە سەر مافی ژیانی مرۆڤ دادەنرێت

بۆیە مافی ژیان یەكێكە لە موقەدەسترین ماف‌و لە ئاینە ئاسمانییەكان‌و یاساكاندا ئەم مافە بە سەرەكیترین‌و پیرۆزترین ماف دانراوە، ئەم مافە لە لایەن خوداوە بە مرۆڤ بەخشراوەو هیچ كەس‌و دەسەڵاتێك بۆی نییە دەستدرێژی بكاتە سەر ئەم مافەو لە مرۆڤی بسەنێتەوە.

کوشتنی ٢ کەسایەتی دیار کە لەچینێکی بەرزی زانستین و مامۆستان لە گەورەترین زانکۆی پایتەخت شکاندنی شکۆی مرۆڤ و زانست و وڵاتە ، پاشەکشەیەکی گەورەیە لە پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و نێوبانگی هەرێم و پێشکەوتنی وڵات

کوشتنی مامۆستا لەم ووڵاتە ئەو کاتە دەستی پێ کرد بە هێنانی مەنهەجی سویدی کرچ و کاڵ پاشانیش شەقیان له مامۆستا هەڵدا و هەیبەتی مامۆستایان لەق کرد ! 

تاکو خوێندکار دەستی چووە خوێنی مامۆستا  !

كوشتنی بە ئەنقەست لە هەرێمی كوردستان لە حاڵەتەوە خەریكە دەبێتە دیاردە لە ماوەى یەک ساڵى رابردوودا ٢١٥ رووداوى کوشتنى بە ئەنقەست تۆمارکراون ھۆکاری سەرەکی زۆربوونی تاوانی کوشتن لە ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبوونی دەسەڵاتی یاسا و جێبەجێنەکردنی حوکمی لەسێدارەدان و بەزەییھاتنەوە بە تاوانکاران لەسەر حسابی پێشێلکردنی مافی قوربانیانی دەستی تاوانکاران

ڕۆژانەش بەچاوی خۆمان دەبینین چی دەگوزەرێ لەم ھەرێمە

ئەوەی مایەی ترس و ھەڵوەستە لەسەر کردنە

کوشتن بۆتە دیاردەیەکی رۆتینی

کۆمەڵێک ھۆکاری دیار و زەق ھەن، وایکردووە کار ئاسانی لە کوشتن دروستبێت، پیلانی پێشوەختە و ئامانجەکانی تاوانباران بپێکێندرێن، یەکێک لە ھۆکارە دیارەکان زۆری ڕێژەی چەکە

ئەوەش لە ڕێگەی کۆمەڵێک گروپ و  چەند بەرپرسێک ئەنجام دەدرێت، بەشێوەی ڕێکەوتن، بۆ ھێنان و ھاوردەکردنی چەک بۆ تێکدانی ئارامی و دۆخ و ژیانی ھاوڵاتیان.

بێگومان زۆربەی بکوژەکانیش لەڕێزی بەرپرسان و منداڵە بەرپرسە سەربازی و چەکدارەکانن

ئیدی چۆن سزای سێدارە جێبەجێ دەکرێ ! 

خۆ مامۆستا و دکتۆر و ئەندازیار بکوژنین..

چەندین ساڵە بەناوی مافی مرۆڤ! 

سزای لەسێدارەدان جێبەجێ ناکرێ! 

ئەمەوێ بپرسم کوژراوەکان مرۆڤ نەبوون؟ 

تا سزای لەسێدارەدان بەسەر بکۆژەکان جێبەجێ نەکرێت 

حاڵی ئەو میلەتە خراپترو خراپتر دەبێت

لە یاسای سزادانی عێراقیدا باسی حالەتەكانی تاوانی كوشتن دەكات‌و سزاش بۆ بكەری تاوانەكە دیاریكراوە. 

لە ماددەی (405)ی یاسای سزاداندا هاتووە هەر كەسێك بەمەست كەسێكی كوشت، بە سجن كردنی هەتا هەتایی یان كاتی سزا دەدرێت

لە ماددەی (406)ی یاساكەدا باسی چەند حالەتێكی تری تاوانی كوشتن دەكات، ئەگەر هاتوو لەم حالەتانە تاوانی كوشتن ئەنجامدرا، ئەوا بارودۆخی توندكردنی سزا دەیگرێتەوەو سزای بكوژەكە دەبێتە لەناوبردن بە لەسێدارەدان

بۆ ئەوەی ئەو کەسەی ئەم کارە قێزەوەنە دەکات سزای خۆی وەربگرێت و ببێتە رێگرییەکیش لە تەشەنەکردنی ئەو تاوانە قێزەوەنە دژ بە مرۆڤایەتییە، چونکە ھەموو یاساکانی ژیان تاوانی کوشتن رەت دەکەنەوە، تەنانەت یاسای سروشتی مرۆڤایەتییش رێگە بەم کارە قێزەونە نادات

تاوانی كوشتنی بە ئەنقەست لە تاوانەكانی مافی گشتین‌و داواكاری گشتی سكاڵا تۆمار دەكات لەسەر تۆمەتباران، هەروەها ئەگەر تاوانبار و تاوانلێكراو لە یەكتر خۆشبن یاخود سولحی عەشایری بكەن، ئەوا هیچ لە تاوانەكە ناگۆرێت‌و سزاكەش هەر وەكو خۆی دەمێنیتەوە، واتە ئەم تاوانە قابیلی سولح‌و لێخۆش بوون نییە.

 

دێرین عزەدین

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە