.
10:29 PM - 26/06/2022
هەشت خوێندكاری بەشی ئەندازیاری وزە لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی، لە چوارچێوەی پرۆژەی كۆتایی قۆناغی خوێندنی بەكالۆریۆسدا، ئۆتۆمبێلێكی كارەباییان دروست كرد. ئۆتۆمبێلەكە، لە رێی وزەی خۆرەوە بارگاوی دەبێت. دواتر وزەی كارەبا بارگاوییەكە، دەگەیەنرێتە بزوێنەرێك. لە قۆناغی یەكەمدا، بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە دەتوانێت سەعات و نیوێك بەبێ وەستان كار بكات. ئێستا ئۆتۆمبێلەكە لەناو زانكۆكە بۆ راِییكردنی كاروباری رۆژانە بەكار دەهێندرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە