کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی شارەزور ئاماری دەستگیركردنی تۆمەتبارانی ماددەی هۆشبەری لە 6 مانگی رابردودا بڵاوكردەوە

.

02:39 PM - 26/06/2022

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شارەزور لە راگەیەندراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن كراوە، ئاماری دەستگیركردنی تۆمەتبارانی ماددەی هۆشبەری لە 6 مانگی رابردودا بڵاوكردەوە

بۆ به‌ڕێزان/  سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
بابەت /ئاماری ده‌ستگیر كردنی تۆمه‌تبارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر   

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور،  بۆ نه‌هێشتن و‌ بنه‌بڕكردنی بازرگانی و به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، هێزه‌كانمان به‌رده‌وامن له‌ به‌دواداچوون و ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تیارانه‌ی كه‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن یان بازرگانی پێوه‌ده‌كه‌ن، ئاماری شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ساڵی (2022) تان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ڕیژه‌ی تۆمه‌تباران له‌ چاو ساڵانی پێشوودا ڕووی له‌ دابه‌زین كردوه‌.
وه‌ زۆر سوپاسی هاوڵاتیانی خۆشه‌وستیش ده‌كه‌ین چۆن له‌ ماوه‌كانی ڕابردوودا به‌رده‌وام هاوكارمان بوون ‌ .هیوادارین هه‌روه‌ها هاوكارمان بن تا بتوانین ڕووبه‌روی ئه‌و كه‌سانه‌ ببینه‌وه‌ كه‌ بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن یان به‌كاریده‌هێنین، ئاماره‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:-
تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو (2022): (15) ‌تۆمه‌تبار   
سزدرا _ (5) تۆمه‌تبار
ڕه‌گه‌ز _ نێر
بازرگان _ (2) تۆمه‌تبار
به‌كارهێنه‌ر _ (13) ‌ تۆمه‌تبار   
بۆ به‌رچاو ڕوونی به‌رێزیشتان (11) یانزده‌ تۆمه‌تباریشمان هه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی ڕابردوودا ده‌ستگیركراون و له‌م شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2022 سزا اراون و دۆسیه‌كانیان داخراوه.‌    


                                                              له‌گه‌ڵ ڕێزماندا ...

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە