کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی لە کوالالامپور لە لایەن سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی پارتی کاری دیموکراتی مالیزا پێشوازییان لێکرا

.

02:11 PM - 26/06/2022

وەفدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری کوالالامپور لە لایەن سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی پارتی کاری دیموکراتی مالیزا پێشوازییان لێکرا

بەرێز ئەنتۆنی لۆک سکرتێری گشتی پارتی کاری نیشتیمانی مالیزیا و ژمارەیەک سەرکردەی پارتەکە پێشوازیانکرد لە هەڤاڵان
د. عزەت سابیر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و زانا بێستون عەلی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە وەکو وەفدی یەکێتی بەشدارن لە کۆنفڕانسی ڕێکخراوی جیهانی هاوپەیمانی پێشکەتووخواز لە ووڵاتی مالیزیا.

لە دیدارەکەدا تەئکید لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە وباس لە پلانی و کاری پێکەوەیی لە بوارە جیاوازەکانی حزبایەتی کرا، هەردوولا کۆکبوون لەسەر ئەوەی بزوتنەوە سۆسیالست و دیموکراتەکان لە کیشوەری ئاسیا زیاتر هاوکار و هەماهەنگی یەکتربن.

هەر لەو کۆبوونەوەیە زۆر خۆشحال بوون بەئەندام بوونی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تۆڕی پارتە سۆسیال دیموکراتەکانی کیشوەری ئاسیا و دووپاتیان کردەوە کە ئامادەیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەکو پارتێکی کاریگەری ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا هێز و توانایەکی گەورە بەو تۆڕە دەبەخشێت.
سڵاوی خۆیان بۆ هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نارد و داواکاربوون کە پلانی کاری هاوبەش لە نێوان هەردوولادا ئەنجام بدرێت.

هەڤاڵ عزەت سابیر باسی لە بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و باسی لە ڕۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردلە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دەوری گرنگ و پۆزەتیڤانەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو بارەیەوە
لە کۆتایی دیدارەکەدا بەڕێز ئەنتۆنی لۆک دەوری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بەرز نرخاند و زۆر سوپاس گوزاربوون کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ڕیشەکێشکردنی داعش کاریگەری گەورەی هەبووە و تەئکیدی کردەوە کە پێشمەرگە دیفاعکەری سەرەکی بووە لە مرۆڤایەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە