کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی تقدمی الاشتراکی لوبنانى تاوتوێی پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکان دەکەن

.

01:53 PM - 26/06/2022

هەڤاڵ شوان فەوزی ڕەشید نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ووڵاتی لوبنان، لە ناوچەی (موختارە) سەردانی حزبی تقدمی الاشتراکی کرد و لە لایەن (تیمور ولید جنبلاط) سەرۆکی حزب و ظافر ناصر بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حزبی تقدمی الاشتراکی پێشوازی گەرمی لێکرا.
لەو سەردانەدا هەڤاڵ شوان فەوزی، سڵاوی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیاندە (تیمور ولید جنبلاط) سەرۆکی حزبی تقدمی الاشتراکی و  پیرۆزبایی سەرکەوتنیشی کرد لە هەڵبژاردنەکانی لوبنان کە بەڕێزیان کاندید بوو لەسەر لیستی حزبەکەیان.
پاشان گفتوگۆ لە بارەی پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکانەوە و، پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی تقدمی الاشتراکی تاوتوێکران.
دواتر باس لە کێشەکانی پێکنەهێنانی حکومەت کرا لە لوبنان و ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگرن لە پێکهێنانی حکومەت و دۆزینەوەی پرنسیپێک بۆ فەراهەمکردنی ژیانی هاووڵاتیان.
لە کۆتایی سەردانەکەدا حزبی تقدمی الاشتراکی ئامادەییان دەربڕی بۆ بەردەوامی پەیوەندییەکان و سەردانی کوردستان بکەن لەگەڵ وەفدێکی پەرلەمانی و حزبەکەیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە