کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئامارێكی بڵاوكردەوە

.

12:00 PM - 26/06/2022

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئامارێكی بڵاوكردەوە   
 یاسین سەمیع وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی لە كۆنفڕانسی رۆژنامەوانیدا هۆشداری دا و رایگەیاند: بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر مەترسییەكی جیهانییە و هێزە ئەمنییەكانیش بەردەوامن لە رێگریكردن لە بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ئەو ماددەیە
هەروەها وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی ئامارێكی لەبارەی هەڵمەتەكانی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا،  لە 6 مانگی رابردوودا 240 كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، لەو ژمارەیەش 167 كەسیان بە تۆمەتی بازرگانیكردن و 173 تریشیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە