کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گاریس بەیڵ روو لەخولی ئەمریكا دەكات

.

11:14 AM - 26/06/2022

گاریس بەیڵ روو لەخولی ئەمریكا دەكات
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەوروپا ئاشكرایانكردووە گاریس بەیڵ-ی وێڵزی چارەنووسی یاریكردنی یەكلاكردۆتەوەو روو لەخولی یانەكانی ئەمریكا دەكات، لەكۆتایی ورەزی رابردوو ماوەی بۆندی بەیڵ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید كۆتاییهات كە لەساڵی 2013ەوە پەیوەندی بەو یانەیەوە كردووە و لە 258 یاری بەشدار بووەو 106 گۆڵیشی تۆماركردووە،  یاریزانی ناوبراو سەرەرای چەند بۆندێكی لەیانەكانی ئەوروپاو ئاسیا، لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلس گەیشتۆتە رێككەوتن و بەشێوەیەكی سەرەتایی بۆ ماوەی یەك وەرز بۆند لەگەڵ ئەو یانەیە ئیمزا دەكات، ئەمەش دوای ئەوەی ریاڵ مەدرید ئامادەنەبوو بۆندی ئەو یاریزانە نوێ بكاتەوە، هەروەها بریارە دوای بەسەربردنی پشووی هاوینە بەیڵ روو لە ئەمریكا بكات و بەرەسمی ئیمزا لەسەر بۆندە نوێیەكەی بكات، جێگەی باسە گاریس بەیڵ لەماوەی نۆ وەرز یاریكردن لەگەڵ ریاڵ مەدرید، پێنج نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو سێ نازناوی خولی یانەكانی ئیسپانیای لەگەڵ بەدەست هێناون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە