کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن نزیكە لە یەكلاییكردنەوەی بۆندی كۆنراد لایمێر

.

11:15 - 24/06/2022

بایرن میونشن نزیكە لە یەكلاییكردنەوەی بۆندی كۆنراد لایمێر
 دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی 10 وەرزی رابردووی بۆندس لیگا بۆندی سادیۆ مانی ئەستێرەی هەڵبژاردەی سێنیگالیان راگەیاند و ئەو یاریزانەیان پێشكەشی میدیاكان كرد   لە ئێستاشدا ئیدارەی ئەو یانە باڤارییە  زۆر نزیكن لە یەكلایی كردنەوەی بۆندی كۆنراد لایمێری ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی لایپزیگ و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵ لە ماوەی داهاتوودا ناوبراو روودەكاتە ریزەكانی ئەو یانەیە و دەبێتە چوارەم گرێیەستی ئەم وەرزەی یانەكە   رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشكرای كردووە : لە چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن لەگەڵً بەڕێوەبەری كارەكانی لایمێر گەیشتونەتە رێكەوتنی كۆتایی و ئەو یاریزانەش لای خۆیەوە بڕیاریداوە لە ماوەی داهاتوودا پەیوەندی بە ریزەكانی ئەو یانە باڤارییەوە بكات   رۆژنامەی بیڵد باسی لەوەش كردووە : هەرچەندە ئیدارەی لایپزیگ هەوڵی درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی دەدەن و دەیانەوێت هاوشێوەی نكۆنكۆ مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بەرز بكەنەوە   بەڵام یاریزانی ناوبراو لای خۆیەوە رەتیكردۆتەوە گرێبەستەكەی درێژبكاتەوە و بەرپرسانی یانەكەشی لەوە ئاگادار كردۆتەوە كە دەیەوێت لە نزیك ترین كاتدا روو لە ریزەكانی بایرن میونشن بكات   هەر بۆیە پێشبینی دەكرێت ئیدارەی لایپزیك رەزامەندی دەرببڕێت بە فرۆشتنی ئەو یاریزانەی بە یانە باڤارییەكە   كۆنراد لایمێری تەمەن 25 ساڵ لە هاوینی 2017 ەوە لە ریزەكانی یانەی لایپزیگ یاری دەكات و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا هاوینی 2023 بۆندەكەی تەواو دەبێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە