کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گاریس بەیڵ وێستگەی داهاتووی یەكلایی دەكاتەوە

.

11:13 AM - 24/06/2022

 گاریس بەیڵ وێستگەی داهاتووی یەكلایی دەكاتەوە
گاریس بەیڵی ئەستێرە و كاپتنی  هەڵبژاردەی وێڵز لە نێو پێگەی مەشق و راهێنانەكانی یانەی كاردیف سیتی ویڵزی بینرا كە ئەو یانەیە لە خولی پلەیەكی ئینگلتەرا یاریدەكات   پێشتر راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئەوەیان باسكردبوو یاریزانی ناوبراو لە لایەن سێ یانەوە بۆندی پێشكەشكراوە كە ئەوانیش یانەكانی تۆتنهام هۆتسبێر و نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی و یانەی كاردیف سیتی بوو   بە پێی ئەو هەواڵەی تۆری وێڵز ئۆنلاین بڵاویكردۆتەوە : گاریس بەیڵ سەردانی پێگەی مەشق و راهێنانی یانەی كاردیف سیتی كردووەو پێدەچێت لەگەڵ ستیڤ مۆریسۆنی راهێنەری ئەو یانەیە گفتوگۆی كردبێت   بەیڵ كە سەركردایەتی هەلبژاردەكەی بۆ گەیشتنە مۆندیالی 2022ی قەتەر كرد ئێستا و دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە یاریزانێكی سەربەست هەژماردەكرێت و تاوتوێی ئەو گرێبەستانە دەكات كە پێشكەشی كراون دواجار خۆی لەگەڵ یانەیەك یەكلایی دەكاتەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە