کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تیروپشكی وەرزی نوێی لالیگا راكێشرا

.

11:12 AM - 24/06/2022

تیروپشكی وەرزی نوێی لالیگا راكێشرا
ئەمرۆ بەرەسمی لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشكی وەرزی 2022بۆ 2023ی خولی یانەكانی ئیسپانیا راكێشرا كە لە رۆژی 14ی مانگی ئابی داهاتوو دەست بە ركابەرییەكانی دەكرێت  و لە رۆژی 4ی 6ی 2023كۆتایی پێ دێت   لەیەكەم هەفتەی ئەو خولە یانەی ریاڵ مەدریدی خاوەن نازناو رووبەرووی یانەی ئەلمیریای تازە سەركەوتوو بۆ ریزی لاللیگا دەبێـتەوە لە كاتێكدا یانەی بەرشەلۆنە لە یەكەم هەفتەدا بەرامبەر بە یانەی رایۆ ڤاییكانۆ یاریدەكات كە هەرلەو هەفتەیەدا دێربی بچوككراوەی مەدریدی لە نێوان یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و خیتافی تیا بەرێوەدەچێت   یاری كلاسیكۆی یەكەم لە نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە میانی ركابەرییەكانی هەفتەی نۆیەم لە رۆژی 16ی مانگی 10بەرێوەدەچێت لە كاتێكدا یاری گەڕانەوە دەكەوێتە هەفتەی 26 و لە 19ی ئازاری 2023ئەنجامدەدرێت   شایەنی لە دوایین هەفتەی لالیگا یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە یانەی ئەتڵەتیك بیلباو یاریدەكات و بەرشەلۆنەش رووبەرووی یانەی سێڵتاڤیگۆ دەبێتەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە