کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرازیل لە پێشەنگی ریزبەندی هەڵبژاردەكانی جیهانە

.

11:11 AM - 24/06/2022

بەرازیل لە پێشەنگی ریزبەندی هەڵبژاردەكانی جیهانە  
 یەكێتی تۆپی پێی جیهان ریزبەندییەكی نوێی هەلبژاردەكانی جیهانی بۆ مانگی 6بڵاوكردەوە وبە پێی ئەو ریزبەندییەش هەڵبژاردەی بەلجیكا پێگەی پێشەنگی بۆ بەرازیل لەدەستداوە   هەلبژاردەی بەلجیكا بۆ نزیكەی ماوەی ساڵێك لە پێشەنگی ریزبەندی فیفا مایەوە ئەمەش پێش ئەوەی پێشەنگەكەی لەدەستبدات و لەبەرامبەردا هەلبژاردەی بەرازیل بە كۆكردنەوەی 1837خاڵ چووە پێشەنگ   هەر لە ریزبەندییەكە هەلبژارەی فەرەنسا بە هۆی خراپی ئاستی لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندی دابەزیوە لەبەرامبەردا هەلبژاردەی ئەرجەنتین بەهۆی بەردەوامبوونی لەسەر ئەنجامە باشەكان بۆ پلەی سێیەم سەركەوتووە   لەسەر ئاستی هەلبژاردە عەرەبیەكانیش هەلبژاردەی میسڕ بەهۆی سەرنەكەوتنی بۆ مۆندیال 8پلە هاتۆتە دواوە و ئێستا لە پلەی 40ی ریزبەندی دەبینرێت لە كاتێكدا لە ریزبەندی پێشوو پلەی 32ی گرتبوو   شایەنی باسە هەلبژاردەی عیراق دوو پلە هاتۆتە پێشەوەی ریزبەندییەكە و لە پلەی 70ی ریزبەندی و هەشتەمی كیشوەری ئاسیا دەبینرێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە