کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.ڕەهێڵ فەرەیدون: چەند لیژنەیەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆلێرا پێكهێنراون

.

09:59 PM - 23/06/2022

 
دكتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی شرۆڤەی گەلی كوردستان باسی لە ڕێكارەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆلێرا كرد و ڕایگەیاند بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەك لیژنەی ڕاسپاردووە و لە ڕێگای بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستیشەوە هاووڵاتیان لە مەترسی نەخۆشییەكە ئاگادار دەكرێنەوە،  دكتۆر ڕەهێڵ راشیگەیاند بەكارهێنانی ئاوی پیس هۆكاری بڵاوبوونەوەی كۆلێرایە و لیژنەكان لەرێگای پشكنینی سەرچاوەكانی ئاو لە پارێزگای سلێمانی دەیانەوێت سەرچاوەی سەرەكی بڵاوبوونەوەی كۆلێرا لە پارێزگاكە بدۆزنەوە، لە درێژەی وتەكانیدا بریكاری وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكرد وەزارەتی تەندروستی هەرێم هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عیراق هەیە و لەو چوارچێوەیەدا تەندروستی عیراق ژمارەیەك پێدوایستی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بە تایبەت ناردووە، دكتۆر ڕەهێڵ باسی لەوەشكرد ژمارەی حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە لە سلێمانی زۆرن بەڵام خۆشبەختانە چارەسەركردنی حاڵەتەكان ئاسانە و زۆرینەی تووشبووەكان دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست نێردراونەتەوە ماڵەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە