کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی داهاتوو تاقیكردنەوەی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی دەست پێدەكات

.

08:19 PM - 23/06/2022

 
ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 27ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەكانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەبەشداری زیاتر لە107 هەزار خوێندكار بەرێوەدەچێت ، لەو بارەوە سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند ئامادەكاریی پێویستیان كردووە بۆ ئەوەی پرۆسەكە بەسەركەوتوویی بەرێوەبچێت.
نورەدین عوسمان بەرێوبەری گشتی ئەزموونەكان رایگەیاند تاقیكردنەوەكان سەعات 7:30ی بەیانی دەست پێدەكەن و هەردی مەعروف بڕیاردەری لیژنەی باڵای ئەزمونەكان ئەوەی خستەڕوو هەموو هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بەپێی ژمارەی خوێندكاران لاپەڕەی پرسیاریان بۆ دەچێت و ناوی چواری خوێندكار لەسەر پەڕەی پرسیار نووسراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە