.
06:09 - 23/06/2022
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی كەلار لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند ئێستا ڕۆژانە بەردەوامن لە پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان و لەم هەفتەیەدا حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا زیادیكردووە، ئەوەش بەجۆریكە لە 10 كەس كە پشكنین دەكەن شەش كەسیان پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ دەردەچێت و ئێستا نەخۆشخانەی قەڵا دوو تووشبووی كۆرۆنای تێدایە كە چارەسەر وەردەگرن، لای خۆیەوە دكتۆر حارس محەمەد بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی كەلار ئەوەی خستەڕوو سەرباری زیادبوونی توشبووانی كۆرۆنا ئێستا ڕۆژانە هاووڵاتیەكی زۆر سەردانی نەخۆشخانەی قەڵا دەكەن بەهۆی ڕشانەوە و سكچونەوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە