کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەڵمانیا ئاستی مەترسییەكانی لە دروستبوونی قەیرانی غازدا بەرزدەكاتەوە

.

05:53 PM - 23/06/2022


حكومەتی ئەڵمانیا كەمكردنەوەی هەناردەی غازی سروشتی روسیا لەڕێگەی بۆری نۆرد ستریم یەكەوە بۆ ئەوروپا بە هێرشی ئابووری ناودەبات.
لەوبارەیەوە وەزیری ئابووری ئەڵمانیا رایگەیاند، بەرلین ئاستی مەترسییەكانی بۆ دابینكردنی غازی سروشتی بەرز كردۆتەوە، هەروەها هۆشداریدا كە رەنگە بەهۆی كەمبوونەوەی غازی روسیاوە لە وەرزی زستاندا رووبەروی قەیرانێكی گەورە ببنەوە.
لەلایەكی ترەوە سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا، روسیای بەوە تۆمەتباركرد كە وزە وەك چەكێك بەكاردەهێنێت، بەو پێیەی لە چەند رۆژی رابردوودا هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ چەند وڵاتێكی ئەوروپا كەمكردۆتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە