کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دانەغاز: بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر بەردەوامە

.

05:31 - 23/06/2022


كۆمپانیای دانە غاز ئاشكرایكرد، ئەو هێرشە موشەكییەی رۆژی چوارشەممە كرایەسەر كێڵگەی كۆرمۆر، هیچ زیانێكی ماددی بە ناوچەی كاری كێڵگەی كۆرمۆر نەگەیاندوە‌و پرۆسەی بەرهەمهێنانی غازیش بەشێوەیەكی سروشتی‌و بەبێ‌ پچڕان بەردەوامە.
دانەغاز لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی هێرشەكەوە دوو كارمەندی كۆمپانیاكەیان بە سووكی برینداربوون‌و دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی گەڕاونەتەوە سەر كار.
لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆمپانیای دانەغاز لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكان هاوئاهەنگی دەكات كە دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی فراوان كردووە. هاوكات حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكاری ئەمنیی تووندی گرتووەتەبەر و قەبارەی هێزە ئەمنییەكانی لە ناوچەیەكە زیاتر كردووە.
كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لەساڵی 2007وە لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر كار دەكات، كە دەكەوێتە سنوری ناحیەی قادر كەرەم لەقەزای چەمچەماڵ، بەشێكی زۆری ئەو غازە سروشتیەی لە كێڵگەكەش بەرهەم دەهێنرێت بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان‌و غازی ماڵان دابین دەكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە