.
05:26 - 23/06/2022
فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق، پشتگیری لە بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دەكات سەبارەت بە نادەستووریی بوونی یاسای نەوتو غازی هەرێمی كوردستانو دەڵێت، بۆ هیچ لایەنێك نییە سەرپێچی بڕەیارەكەی دادگا بكات.
فایەق زێدان بە ڕۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە، سكاڵاكار لە دۆسیەی نەوتو غازی هەرێمی كوردستاندا، وەزارەتی نەوتی عیراقە كە نوێنەرایەتی حكومەت دەكات، لەدوای بەدواداچوونی دۆسیەكەش دەركەوت كە وەزارەتی نەوت لەڕووی دەستوورییەوە مافی ئەو داوایەی هەیە، دادگای باڵای فیدراڵیش لەبەرژەوەندی وەزارەتی نەوت بڕیارەكەی یەكلایی كردەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق وتیشی، پابەندبوون بە بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی ئەركێكی دەستووری و یاساییە، بۆ هیچ كەسێكیش نییە بڕیارەكانی بكات.
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق ڕۆژی 15ی شوباتی 2022 بڕیاری نادەستووریی بوونی یاسای نەوتو غازی هەرێمی كوردستان ژمارە 22ی ساڵی 2007ی دەركردو حكومەتی هەرێمی كوردستانی پابەندكرد كە نەوت تەسلیمی بەغدا بكات.
لەدوای ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە 17ی ئایاری 2022 ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەدا كە یاسای نەوتو غازی هەرێم پێچەوانەی دەستووری عیراق نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە