کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبا کۆتایی هاتووەو درێژ ناكرێتەوە

.

01:34 PM - 23/06/2022

وەزارەتی كارەبا لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی كارەبا بوون بەدرێژایی 6 مانگی رابردوو جەند جارێك ماوەی لێخۆشبوونی لە 15%ی كرێی  كارەبای درێژكردەوە. لەئێستادا ئەو لێخۆشبوونە كۆتایی هاتووەو  بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە دووبارە ناكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی كارەبا ئەو هاوبەشانەی ئاگادار دەكاتەوە كە قەرزاری كرێی كارەبان كرێی كارەباكەیان بدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە