کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فیۆرەنتینا یەك مەرج بۆ گواستنەوەی یۆڤیچ دیاریدەكات

.

12:26 PM - 23/06/2022

 یانەی فیۆرەنتینا تا ئەم كاتەش گرنگی بەگواستنەوەی لۆكا یۆڤیچی سربی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید دەدات بۆ میركاتۆی ئەم هاوینە، ریاڵ مەدرید دەرگای رۆیشتنی بەروی  یۆڤیچ  كردۆتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی لەو كاتەی گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا كردووە لەهاوینی ساڵی 2019 لەیانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی یەوە ئەو ئاستەی پێشكەش نەكردووە كە چاوەرێ دەكرا لێی، لای خۆیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەكان لە ئەوروپا دەڵێت: یانەی  فیۆرەنتینا  گرنگی بەتواناكانی یۆڤیچ دەدات و دەیەوێت لەمیركاتۆی ئەم هاوینە بەخواستن بیباتە ریزەكانی، بەڵام یەك مەرجی دیاریكردووە بۆ تەواوكردنی گرێبەستەكەی، رۆمانۆ باسی لەوەكردووە: فیۆرەنتینا داوای لەریاڵ مەدرید كردووە، بەلانی كەم لەسەدا 50ی مووچەی یۆڤیچ لەئەستۆ بگرێت ئەو كات بۆ یەك وەرز بەخواستن دەیباتە ریزەكانی، رونیكردۆتەوە: ئەو مەرجەش مانای ئەوەیە  فیۆرەنتینا بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ دەدات و ریاڵ مەدریدیش هەمان بڕە پارە خەرج دەكات تا هاوینی ساڵی 2023، لەكۆتایدا فابریزیۆ رۆمانۆ دەڵێت: گفتوگۆكان لەنێوان هەردوو یانە بەردەوامە لەپێناو دۆزینەوەی باشترین رێگەچارە لە نزیكترین كاتدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە