کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵەتیكۆمەدرید گرێبەستی ئەنتوان گریزمان ناكاتە هەمیشەیی

.

12:22 PM - 23/06/2022

ڕاپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیسپانی تەئكیدی لەوەكردەوە: یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید لە بریارێكی پەشیمان دەبێتەوە لەبارەی  ئەنتوان  گریزمانی  فەرەنسی، هاوینی رابردوو  گریزمان بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی دوو وەرز لەبەرشەلۆنەوە پەیوەندی بەئەتڵەتیكۆ مەدرید كردووە لەگەڵ ناچاركردنی كڕینی بەیەكجاری لەلایەن رۆخی  بلانكۆس، بەڵام واپێدەچێت ئەتڵەتیكۆ مەدرید لەبریاری كڕینی یەكجاری پەشیمان بوبێتەوە ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستەی لەماوەی وەرزی رابردوو پێشكەشیكرد كە كاریگەری زۆری دەبێت لەسەربڕیای گواستنەوەی بەیەكجاری لەبەرشەلۆنەوە بۆ ئەتڵەتیكۆمەدرید، رۆژنامەی  ئاس دەڵێت: ئەو هێرشبەرە فەرەنسی یە لەگەڵ  رۆخیبلانكۆس تەنها 8 گۆڵی تۆماركردووە و لەم كاتەدا گومان هەیە لەبارەی كاراكردنی بڕگەی كڕینی هەرچەندە وەك لەگرێبەستی خواستنەكە دیاری كراوە ناچارییە، رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: نرخی بازاڕی ئەنتوان گریزمان بەهۆی پاشە كشەكردنی ئاستی یاریكردنی دابەزیوە بەجۆرێك لە كۆتایی ساڵی 2018 نرخی بازاڕی  150 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام ئێستا تەنها 35 ملیۆن یۆرۆیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە