کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چارەنووسی یاریكردنی گاریس بەیڵ نادیارە

.

12:19 PM - 23/06/2022

دوای بریاری رۆیشتن لەریزی یانەی ریاڵ مەدرید كە ماوەی 8 وەرز لەو یانەیە یاریكرد، گاریس بەیڵ-ی وێڵزی تائێستا چارەنووسی یاریكردنی یەكلانەكردۆتەوە و بەدوای یانەیەكدا دەگەرێتەوە وەك یاریزانی سەرەكی پشتی پێببەستێت، كە بۆ ئەوەی بتوانێت لەپێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەی وێڵز بێت بۆ دوا یارییەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەر، كە هەڵبژاردەكەی وڵاتەكەی لەقۆناغی گروپەكان لەگروپی دووەمە و روبەڕوی هەریەك لەهەڵبژاردەكانی ئینگلتەراو ئێران و ئەمریكا دەبێتەوە.
سەبارەت بەداهاتووی ئەو یاریزانە رۆژمامەی دەیلی مەیڵ بڵاویكردۆتەوە: بەیڵ ئێستا لەیانەی كاردیف سیتی مەشق و راهێنان دەكات كە دەستپێكی یاریكردنی لەریزی ئەو یانەیە بووە، بۆیە پێدەچێت بەشێوەیەكی سەربەست بگەرێتەوە بەریتانیا و لەیەكێك لەیانەكانی ئەو وڵاتە یاری بكات كە ماوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی شاهانە لەكۆتایی ئەم مانگە تەواو دەبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە یاریزانی ناوبراو رۆژانی رابردوو ئەوەی رەتكردەوە لەگەڵ یانەی خیتافی گەیشتبێتە رێككەوتن، هەروەها هەر سەبارەت بە گاریس بەیڵ بەرێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە بۆ رۆژنامەی تیلی گراف ئاشكرایكردووە: هۆكاری مەشق و راهێنانی بەیڵ لەگەڵ یانەی  كاردیف سیتی لەسەر داوای رۆبەرت بیچ-ی راهێنەری وێڵز بووە و دەیەوێت بەشێویەكی باش بۆ دوا یارییەكانی مۆندیال ئامادەی بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە