کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میلان بۆ گواستنەوەی دیبالا ركابەری چەندین یانە دەكات

.

12:12 PM - 23/06/2022

یانەی ئەی سی میلانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی  كاڵچۆ  بۆ بەدەستهێنانی توانای پاولۆ دیبالای ئەرجەنتین-ی و یاریزانی یۆڤانتۆس لەگەڵ چەندین یانە لەركابەریدایە، لەو بارەیەوە رۆژنامەی لاگا زێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویكردۆتەوە: كارگێڕی میلان هەوڵدەدات لەمیركاتۆی ئەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە ئیمزا بكات ئەوەش دوای ئەوەی دیبالا لەگەڵ یۆڤانتۆس نەگەیشتنە رێككەوتن لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و رۆیشتنی خۆی لەكۆتایی ئەم مانگە راگەیاند، بەڵام میلان سەرەرای گفتوگۆی چڕ لەگەڵ بەرێوەبەری كارەكانی دیبالا تائێستا نەگەیشتونەتە رێككەوتن، هۆكارەكەشی بۆ ئەو موچە زۆرە دەگەرێتەوە كە یاریزانی ناوبراو داوای دەكات، ئەمەش لەكاتێكدایە یانەی ئینتەرمیلان-یش بەهەمان شێوە لەهەوڵدایە بۆ گواستنەوەی  لەپاڵ یانەكانی تۆتنهام و مانچستەر یونایتدو ئەتڵەتیكۆ مەدرید لەسەر گواستنەوەی لەركابەریدان.
جێگەی باسە: پاولۆ دیبالا لەساڵی 2015ەوە پەیوەندی بەیانەی یۆڤانتۆس كردووەو لەگەڵ ئەو یانەیە لە 293 یاری بەشدار بووەو توانیویەتی 115 گۆڵ تۆماربكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە