کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان لەگەڵ مختریان گەیشتە رێككەوتن

.

12:10 PM - 23/06/2022

یانەی ئینتەرمیلانی دووەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا لەیەكلاكردنەوەی بۆندێكی تر سەركەوتوو بوو، بریارە لەرۆژانی داهاتوو بەرەسمی بۆند لەگەڵ  هینریك  مختریانی ئەرمینی و یاریزانی یانەی رۆما ئیمزا بكات، یاریزانی ناوبراو لەساڵی 2020ەوە پەیوەندی بەیانەی رۆماوە كردووەو لەكۆتایی ئەم مانگە بۆندەكەی كۆتایی دێت كە لە117 یاریی ئەو یانەیە بەشدار بووەو توانیویەتی 29 گۆڵ تۆماربكات، هۆكاری نوێ نەكردنەوەی بۆندەكەش بۆ مۆرینهۆی راهێنەر دەگەرێتەوە كە گرنگی بەو یاریزانە نەداوەو لەپلانی خۆی دووریخستۆتەوە.
لەمباریەوە میدیاكانی ئەوروپا ئاشكرایكردووە: مختریان لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان گەیشتۆتە رێككەوتن و ئەمرۆ پشكنینی پزیشكی ئەنجامداوە، بریاریشە لەماوەیەكی نزیكدا بەرەسمی و تا ساڵی 2024 بۆند لەگەڵ ئەو یانەیە ئیمزا بكات، جێگەی باسە هینریك مختریان لەپێشوودا و جگە لەرۆما یاری بۆ هەریەك لەیانەكانی بوروسیا دۆرتمۆند و ئارسناڵ و مانچستەر یونایتد كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە