کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چیڵسی پلان بۆ گواستنەوەی میلیتاو دادەنێت

.

11:51 AM - 23/06/2022

یانەی چیڵسی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەستێكی نیمچە ئەستەم لەریزەكانی یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجام بدات بۆ بەهێزكردنی ریزەكانی لەمیركاتۆی ئەم هاوینە، بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی:یانەی چیڵسی گرێبەستێك ئامادە دەكات بۆ گواستنەوەی یەكێك لەئەستێرەكانی هیڵی بەرگری لەیانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، رونیكردۆتەوە: یانە ئینگلیزیەكە دەیەوێت بەگواستنەوەی  ئیدیر  میلیتاوی بەرازیلی هێڵی بەرگری بەهێز بكات بەتایبەت لەدوای پەیوەندیكردنی  ئەنتۆنی رۆدیگێری ئەڵمانی بەریزەكانی ریاڵ مەدرید و نزیكبوونەوەی رۆیشتنی ئەندریاس كریستنسن و سیزار ئەزپیلكویتا بۆ بەرشەلۆنە، ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەم هەنگاوەی كە چیڵسی بەنیازە ئەنجامی بدات نیمچە ئەستەمە بەهۆی ئەوەی ریاڵ مەدرید هیچ پلانێكی نییە بۆ فرۆشتنی میلیتاو كە گرێبەستەكەی تاهاوینی ساڵی 2025 درێژەی هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەكەشی 250 ملیۆن یۆرۆیە، یانەكەی پاڵەوانی ئەوروپا و لالیگا دەیەوێت گرێبەستی  میلیتاو تاهاوینی ساڵی2027درێژبكاتەوە و لەهەمان كاتدا مەرجی هەڵوەشاندنەوەكەشی بۆ یەك ملیار یۆرۆ بەرز بكاتەوە ئەمە جگە لەوەی كە ئەو بەرگریكارە بەرازیلی یە  نایەوێت لەریاڵ مەدرید بڕوات و بچێتە چیڵسی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە