کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لە یەك ملیۆن بلیتی دوا یارییەكانی مۆندیالی 2022 فرۆشراون

.

11:47 AM - 23/06/2022

 پێش دەستپێكردنی ركابەرییەكانی جامی جیهانی 2022 بە چەند مانگێك، لیژنەی باڵای رێكخستنی مۆندیالی قەتەر بەرەسمی فرۆشتنی زیاتر لەیەك ملیۆن بلیتی دوا یارییەكانی راگەیاند، لەو بارەیەوە لیژنەی باڵای مۆندیال بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: كە لەهەر دوو قۆناغی یەكەم و دووەمی فرۆشتنی بلیتی یارییەكاندا 40 ملیۆن داواكاری هەبووە، كە 17 ملیۆن بۆ قۆناغی یەكەم و 23 ملیۆن بۆ قۆناغی دووەمی فرۆشتنی بلیتەكان، كە بریارە یارییەكان لەرۆژانی 21ی مانگی 11 تا 18ی مانگی 12 بەرێوەبچێت، لەماوەی فرۆشتنی هەر دوو قۆناغەكەدا یەك ملیۆن و 200 هەزار بلیت فرۆشراوە، بۆ پێشوازی لەهاندەرانیش زیاتر لە 100 هەزار ژووری مانەوە ئامادەكراوەو بریارە لەهەر رۆژێك 160 گەشتی فرۆكە بۆ چوونە شارەكانی قەتەڕ و رۆیشتن لەو وڵاتە هەبێت، سەرەرای ئەوەی هاندەران دەتوانن لەهەریەك لەوڵاتانی دراوسێی قەتەڕ (كوێت، سعودیە، ئیمارات، عومان) نیشتەجێ بن، هەروەها بەپێی راگەیەندراوی یەكێتی تۆپی پێی جیهان فیفا نرخی بلیتی یارییەكان لەنێوان 69 دۆلار تا هەزار و 607 دۆلارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە