کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرەسمی بایرن میونشن ئیمزاكردنی گرێبەستی لەگەڵ مانی راگەیاند

.

11:45 AM - 23/06/2022

بەشێوەیەكی رەسمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرێبەستی لەگەڵ سادیۆ مانی سەنیگالی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ئیمزاكرد، یانەی پاڵەوانی بۆندس لیگای ئەڵمانی لەبەیاننامەیەكی رەسمی لەرێگەی پێگەی خۆی  ئیمزاكردنی گرێبەستی لەگەڵ سادیۆ مانی بۆ ماوەی 3 وەرز  و تاهاوینی ساڵی 2025 بڵاوكردەوە، ئەو هێرشبەرە سەنیگالییە دوێنێ سێ شەممە گەیشتە وڵاتی ئەڵمانیا بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی لەیانەی بایرن میونشن و بەسەركەوتویی پشكنینەكانی تێپەراند پێش ئەوەی بەئامادەبوونی ئۆ لیڤەر كان  بەرێوەبەری جێبەجێكار و حەسەن صاڵح حەمیدیچ  بەرێوەبەری وەرزشی ئیمزا لەسەر گرێبەستەكەی پاڵەوانی ئەڵمانیا بكات، بەوەش مانی تەمەن 30 ساڵ كۆتایی بەو كاروانە هێنا كە بەدرێسی یانەی لیڤەرپوڵ و لەیاریگای  ئانفیڵد لەساڵی 2016 وە دەستی پێكردبوو و لەگەڵیدا توانی نازناوی ناوخۆیی و ئەوروپی و جیهانی بەدەستبهێنێت و وەرزی رابردووش پلەی دووەمی پریمەرلیگ و خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپای بەدەستهێنا.
گرێبەستی گواستنەوەی مانی بۆ بایرن میونشن كە لەبەرامبەر  35.1  ملیۆن یۆرۆ یەكلایی كرایەوە لەدوای گفتوگۆیەكی چڕ و دورودرێژ هات  كە لەدوای كۆتایی هاتنی وەرزی رابردوو دەستیپێكرد، ئەمە جگە لەوەی لەكاتێكدابوو كە  هەواڵەكان  باس لەنزیكبوونەوەی رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری پۆڵندی دەكەن لە رۆیشتن لەریزەكانی بایرن میونشن و پەیوەندیكردن بەیانەی بەرشەلۆنە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە