کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گومرگی هەرێم چەند رێنماییەكی نوێی بۆ باری ترانزێت دەركرد

.

09:13 PM - 22/06/2022


بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان چەند ڕێنماییەكی نوێی بۆ رێكخستن‌و ئاسانكاری جوڵەی ترانزێت لە دەروازە سنوورییەكان دەركرد.
بەگوێرەی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگ كراوە، ئاماژە بە 7 خاڵ دراوە سەبارەت بە رێكخستنەوە‌و ئاسانكاری ترانزێت‌و تیایدا ئاماژەی بەوەكردوە، دەسەڵات دەدرێتە گومرگی دەروازە‌و بەڕێوەبەرایەتییەكان كاری پێویست لەلایەن خۆیانەوە بكەن بۆ باری ترانزێت.
بەپشت بەستن بە رێنمایی گومرگی ژمارە 7ی ساڵی 2020، میكانزمی تایبەت بە باری پلۆم كراو پیادە بكرێت بۆ ئەو بارهەڵگرانەی كە داخراون، بە پلۆم كراوی بنێردرێن‌و ژمارەی پلۆمەكە لەسەر مەنەفێست یان سپوڵەی (37 ئەلف) بنوسرێت‌و پێویست ناكات نوێنەر لەگەڵ بارەكە بنێردرێت.
هەروەها ئەو بارهەڵگرانەی فلاتن یان كراوەن تا 10 بارهەڵگر، تەنها یەك نوێنەری گومرگ یان پۆلیسی گومرگی لەگەڵ بنێردرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە