کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كشتوكاڵی عیراق رێگا بەهاوردەكردنی ماسی بەستوو دەدات

.

09:10 PM - 22/06/2022


وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، لەپێناو دابەزاندنی نرخەكان دەرگای هاوردەكردنیان بۆ ماسی بەستوو لەوڵاتانەوە كردۆتەوە.
(میساق عەبدولحسێن) بریكاری تەكنیكی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاندووە، لەسەر ئاستی جیهان نرخی عەلەف و هۆكارەكانی تری بەخێوكردنی ماسی بەرزبۆتەوە، ئەوەش وایكردووە نرخەكەشی روو لەبەرزبوونەوە بكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەتەكەمان یاسای پاڵپشتی خێرای بۆ دابەزاندنی نرخەكان جێبەجێكردووە، كە بریتیە لە پاڵپشتیكردنی عەلەف و رێگەدان بە هاوردەكردنی ماسی بەستوو.
پێشتریش (ئەیاد تاڵبی) سەرۆكی كۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی ماسی لە عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندبوو، بەهۆی وشكەساڵی و رێگریكردن لە هاوردەكردنی ماسی نرخی یەك كلیۆگرامی بۆ 15 هەزار دینار بەرزبۆتەوەو پێشبینی دەكرێت بگاتە 20 هەزار دینار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە