کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم دوو كۆمپانیا بۆ دەرهێنان و بەبازاڕكردنی نەوت دادەمەزرێنێت

.

08:26 PM - 22/06/2022


حكومەتی هەرێم بەنیازە دوو كۆمپانیای تایبەت بە بەرهەمهێنان‌و بەبازاڕكردنی نەوت‌و غاز دابمەزرێنێت. هەروەها داوا دەكات پێكهاتەی كۆمپانیای سۆمۆ هەموار بكرێتەوە‌و پۆستی جێگری سەرۆكی كۆمپانیاكە‌و دوو نوێنەری پێبدرێت‌و مافی (ڤیتۆ)ی هەبێت سەبارەت بەو پرسانەی پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە. تەئكیدیشی كردۆتەوە، داهاتی نەوت بخرێتەسەر هەژمارێكی بانكی كە هەرێمی كوردستان خۆی هەڵیبژێرێ و سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە