کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوپاس و پێزانینی یەکێتی پێشكەش بە بریکاری کونسوڵی هەنگاریا كرا بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان

.

02:45 - 22/06/2022

پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٢/٦/٢٠٢٢ لە شاری هەولێر لە کونسوڵخانەی ووڵاتی هەنگاریا هەڤاڵ عیماد فەرهادی لێپرسراوی نوسینگەی نێردە دیبلۆماسییەکان لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سوپاس و پێزانینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی گەیاند بە بەرێز میکلۆش زابۆ بریکاری کونسوڵی هەنگاریا  بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان، و دواتر لۆگۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی پێ بەخشی لە بەرامبەر ئەو هاوکاری و هەماهەنگیەی کە لەنێوانیان هەبوو لە ماوەی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان، لەبەرامبەردا بەڕێزیان سوپاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و مەکتەبی پەیوەندییەکانی کرد بۆ ئەم دیاری و پێزانینەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە