.
02:35 - 18/06/2022
ڕۆڵی ژن لەڕەوتی خەباتی یەکێتی نیشتیمان کوردستان
حسن بێگەڵاسی
ژنان هەمیشە پێشەنگ و داینەمۆبون لەناو کۆمەڵگاو یەکێتی ، چ لەشاخ و چ لەشار ،لەو دەلاقەوە ڕۆڵی ژن کاریگەریەکی ئەکتیڤ و دافعی هەبووە لەبەرەو پێشەوەچوونی جڤاک و خزمەتکردنی تاک و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان .
لەو سۆنگەیەوە ژنان ڕۆڵی خۆیان بەکردار لەئەرزی واقیعدا سەلماندووە ، چ لەشۆڕشی نوێی گەلەکەمان و چ لەئێستای سەرکردایەتی و مەکتەب و ڕێکخراوەکان و مەڵبەند و ئۆرگانەکانی تری حزب .
هەمدیسان لە ڕاگەیاندنەکان ، ڕۆڵێکی دلێرانە دەبین و دەگێڕن لەسەرجەم جومگەو سێکتەرەکانی یەکێتی ، کە بووەتە هیواو ئومێد بۆ بەرەو پێشەوەچوونی زیاتری ژنان لەناو حزب و گۆڕانکاری له ڕووی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و هونەری فەرهەنگی .
لەو سۆنگەیەوە ژنان بوونەتە ئەندازیاری بەرجەستەکردنی خەونەکانیان و سەرکەوتنەکان ، شان بەشانی پیاوان ،کە تێیایدا پشکی شێریان لەگۆڕانکاریەکانی دونیای مۆدێرن و پۆست مۆدێرن و سەرکەوتنەکانی یەکێتی بەردەکەوێت .
لەو ڕەهەندەوە یەکێتی هەرگیز هیلاکی و ماندوو بوونی ئەو شێرە ژنانە لەبیر ناکات ، کە لەڕابردوودا پێشەنگ بوون لە خزمەتکردن و خەبات و تێکۆشان لەپێناوی کۆمەڵگاو هاتنەدی خەونی تاک و هاونیشتیمانیەکانیان.
لەو دەلاقەوە یەکێتی هەمیشە ئومێدی گەورەی بە جوهدو توانستی ژنان هەیە ، بۆ بەرەو پێشەوەچونی زیاتری خەونەکانیان و هاندانیان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا .
لەو دیدەوە یەکێتی وەکو حزبێکی مۆدێرن و نوێخواز و سۆسیال دیموکرات ، بەئەرکی خۆی دەزانێت خزمەتی زیاتری ژنان وبەرگری لەماف و داواکاریەکانیان بکات و خەونە بەدی نەهاتوەکانیان بەکردار بۆ بەدی بهێنێت .
کەتێیایدا ژنان لەسایەو سێبەری ئازادی و دیموکراسی و لەژێر چەترو سێبەری یەکێتیەکەیاندا بە ئازادی بحەسێنەوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە