کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئاسمانی عیراق بەشێوەیەکی بەردەوام لە لایەن تورکیاوە مایەی قەبوڵکردن نیە

.

02:25 PM - 17/06/2022

ئەم ڕەفتارە قێزەونانەی تورکیا بووەتە بارگرانی لەسەر وڵاتانی ئیقلیمی ونێو دەوڵەتی، ئێمە لە فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەتوندی ئیدانەی و مەحکومی دەکەین.
دیارە تورکیا لە سۆنگەی هزری دژایەتیکردنی دراوسێکانی و بۆ جێبەجێکردنی پلانی دڵبژۆکی و دزێوەکانی هەر ڕۆژە و سوچێکی ئەم وڵاتە دەکاتە ئامانج، دوێنی لە شەنگال و ئەمڕۆ لە کەلار کۆمەڵێک خەڵکی سڤیل و بێتاوان بە ناهەقی شەهید بوون.
بۆیە ئێمە لە فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی  کە هەمیشە جەختمان کردووە لە سەر پاڕاستنی سەروەری خاک و ئاسمان و کەرامەتی دەوڵەت و هاوڵاتیانی عێراق، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین بە  ئەرکە نیشتیمانییەکەی هەڵسێت
و سەروەری دەوڵەت و گیان و موڵکی هاوڵاتیانی خۆی بپارێزێت و سنورێک بۆ ئەم کردەوە دوژمنکاریانەی دەوڵەتی تورك دابنێت.

نەمری بۆ شەهیدان.

فڕاکسیۆنی ( ی، ن، ک) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە