کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریگای سان فرانسیسكۆ میوانداری مۆندیالی 2026 دەكات

.

01:36 PM - 17/06/2022

هاندەرانی سان فرانسیسكۆ ئاسوودەیی خۆیان دەربڕی بەوەی یاریگای لیفی دەستنیشانكراوە بەیەكێك لەو یاریگایانەی میوانداری مۆندیالی 2026 دەكەن، یاریگای لیفی یەكێكە لەو پێنج یاریگا نوێیەی ئەمجارە پێشوازی لە یاریەكانی مۆندیال دەكەن جیا لەو یاریگایانەی مۆندیالی 1994ی تیا بەرێوەچوو.
ئەم یاریگایە تایبەتە بە یانەی سان فرانسیسكۆ  فۆرتی ناینەرز كە لە خولی تۆپی پێی یانەكانی ئەمریكا بەشدارە و ئەم یاریگایەش شوێنی یاریگا كۆنەكەی گرتۆتەوە كە یاریگای ستانفۆرد بوو، لە نێو ئەو هاندەرانەی ئاهەنگیان دەگێڕا براندی  شاستینی كچە یاریزانی هەڵبژاردەی ئەمریكای تیابوو كە ئێستا وازی لە یاریكردن هێناوە و خاوەنی ئەو گۆڵە زێرینە بوو لە جامی جیهانی  1999ی كچان تۆماریكرد.
لە لێدوانێكیشیدا شاستین ووتی: هەمان ئەو هەستەم هەیە كە پێش 23 ساڵ ئەو گۆڵەم لە رێگەی لێدانێكی سزاوە تۆماركرد و خۆشیم خستە نێو دڵی هاندەران بۆیە میوانداریكردنی رووداوێكی گەورەی وەك مۆندیال شایستەی ئەوەیە ئەو كارە گەورەیەی بۆ بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە