کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وشەکان یەکتر پاکتاو دەکەن

.

06:53 PM - 14/06/2022

وشەکان یەکتر پاکتاو دەکەن

 

یەکێک لە هەرە دەست کەوتەکانی مرۆڤ کە توانی لەو ڕێگه و هێمایانە کار بکات بە دەنگ و تۆن و وشە و ڕستە و پاشان بیر کردنەوەکانی پێ داڕێژێت و هەست و نەستەکانی و دید و بۆچونی خۆی بۆ بەرامبەرەکانی دەر ببڕێت بریتیە لە زمان ئەمەش بێ گومان لەدایک بوونێکی ناوازە بوو دوای هاتنە دەرەوە لە ئەشکەوتەکان و پاشان گەشە کردنی مرۆڤ و قۆناغەکانی تری پێش کەوتنی تاکو توانرا ئەو جۆرە زاراوە و زمانانە کە پێی گفت و گۆ دەکات لە قاڵبی بدات لە چوار چێوەی نەریت و یاسا و ڕێسا و شریعەتەکان و پاشان زمانەکانی بخرێتە خزمەتی ئایدۆلۆژیا و بیر و ڕا و پەرتوکەکانی ئاسمان و ئاینزا و نزا و تکا و پاڕانەوە بکرێت بە بنەماکانی بیر کردنەوەی قووڵ لە چوار چێوەی عەقڵ و تەفکیر و بیر و هۆش تاکو زمان کرا بە شوناسی گەل و لەو پێناوەدا شۆڕشی چەکداری و خەباتی مەدەنی بەرپا کرا بۆ سەلماندنی گەلێک یان ەتەوەیەک یان نیشتمانێک وە هەندێک جاریش بەکار هێنراوە و تا ئێستاش بەکار دەهێندرێت بۆ داگیر کردنێکی نەرم و لەسەر خۆ( ٳحتلالُ ناعم ) لە لایەن گەلێکەوە دژی گەلێکی تر

 

زمان کە هاو شێوەی زانستەکانی تری مرۆڤایەتی لە گەشەدایە و لە خۆ پڕ کردن و لە خۆ نوێ کردنەوەدایە بە هۆی ململانێی مرۆڤ و لە ڕووی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و بەریەک کەوتنی گەلان و پاشان جەنگە گەورەکانی وڵاتانەوە هاو شێوەی وە هاو شێوەی زانستەکانی تری بێ بەش نەبووە لە سەرکەوتن و دوا کەوتن بەڵام بە هۆی سروشتی مرۆڤ و تایبەت مەندی مرۆڤ و تاک و کۆمەڵگە هەوڵی داوە لەو پەڕی دۆخی خراپی دا کە لە ڕێگەی زمانەوە ئامانجەکانی و خەونەکانی  بەدەست بهێنێت چ لە ڕووی خەباتی سیاسیەوە بێت یان سەربازی یان شۆڕشی ڕۆشنبیری بەردەوامە کە یەکێکە لە خصلەتەکانی مرۆڤ کە هەمیشە بە دوای خۆش گوزەرانی و ژیانێکی شایستە بە خۆی بە پێی پێگەی خۆی بەدەست بێنێت، بێگومان کەسانی ئاینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و پسپۆڕان لە سەرجەم بوارەکاندا و تەنانەت لە یەکەم قۆناغی وشە سەرەتاییەکانەوە و منداڵی تاکو دوا ساتەکانی بیر کردنەوە و کۆشش کردنی مرۆڤ لە تەمەنی دا  وە لەم ڕێگا سروشتیەوە لە دەربڕینی بیرکردنەوەکانی دا و هەندێک جوگرافی و سیاسی جیوسیاسی زۆر هەوڵ دراوە کە زمان لە بار ببرێت سەبارەت بە تاقمێک یان گەلێک یان نەتەوەیەک بە هۆی ڕەگەز پەرستیەوە بێت یان بە هۆی ستەم و  ستەمکاری وڵاتێکەوە بێت کە بیر و بڕوای بە بەرامبەر نەبووە و ئامادە نەبووە جێگای غەیری بکاتەوە لە فکر و زهنیەتی دا 

هەر بۆیە هەوڵ دراوە چ بە ترس بێت یان بە ستەم ڕێگە لە گەشەکرد گەلانێک و تایبەت مەندی کۆمەڵێک خەڵک بگیرێت نەوا ئاستی بیر کردنەوەکان گەشە بکات 

بگاتە ئاستی داخوازی ڕەوا و ماف واتە مرۆڤ زۆر ڕوو بە ڕووی ئەستەنگ و ستەمی سیاسی و ئاینی و کۆمەڵایەتی بووەتەوە تاکو بتوانێت ئەم ڕێگە گرنگەی خۆی بپارێزێت چونکە بە بیر و بڕوای هەندێک لە میلەتە کۆنەکانی دونیا تەنانەت جگە لە زمانی ئەو ئاینە یان ئەو ئایدۆلۆجیایەوە چوەتە ژێر چەمکی سزای ئاسمانەوە و دەسەڵات دارانی سەر ئەرزەوە هەر بۆیە کاتێک تاک لە کۆمەڵگەیەک دا ویستیشی بە زمانی دایکی خۆی هەبێ و ڕای خۆی دەر بڕێت

زۆر باس هەڵ دەگرێت ئەم پرسە بێ گومان گەلی کوردی چەوساوە بە درێژایی مێژوویەوە بە دوور نەبووە بەڵکو زۆر نزیک بوو لە نێو چەقی ئەم گەلانە بووە و بەبەردەوامی ڕووبەڕووی ئەم شاڵاوانە بووەتەوە ، ئەوەی جێگای ئاماژەیە ئەوەیە کە لە دونیای ئەمڕۆ جیهانگیری و گڵوبالیزەیشن و دونیای شۆڕشی تەکنەلۆجیای نوێ وە تەقینەوەی زمانەکان بە ڕووی یەکتری سنوری زمانەکانی بەزاند و خەریکە زمانێکی هاوبەشی جیهانی دروسە ئەبێت لە ڕێی کردار و وشە و دەزگاکانی میدیا و ڕاڤەکارەکانیش و ئێمە و ئەوانیش چەواشە بوون و سەرمان لێ شێواوە زۆر لە کەسەکانی خۆمان لە چینی ( ی.ن.ك ) و بەرنامەی هەریەک لە ئێمە کاتێک گوێیان لە سۆشیال و ڕۆژنامەکان و ڕاپۆرتەکان دەبێت هەڵوێستە دەکەن لە هەندێک وشە و ڕستە کە نامۆیە بە لایان یان کاتێک باس لە مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندی دەکەین چونکە ئەو وشە بیانیانە زۆر کورتە و زووتر لە عەقڵدا دەچەسپێت و زمانی تەکنەلۆجیا خەریکە داگیرمان بکات کە دیاردەیەکی سروشتی پێشکەوتنی مرۆڤایەتیە لە جیهاندا دەبێت هەر وڵاتێک هەر نیشتمانێک هەر حکومەت و دام و دەزگایەک شوناسی نیشتمانی نەتەوەیی خۆی بپارێزێت و بە فەرمی زمانی خۆی بچەسپێنێت لە سەرجەم جومگەکانیان و لە ڕێگەی زمانەوە خۆمان بپارێزین شان بە شانی پلانەکانی ترمان بۆ خوکم ڕانیەت لە پاڵ ژمارە جیهانیەکاندا ئەمەش کارتێکی ئاسان نیە بێگومان و هەنگاوەکانی سەختە بەڵام مەحاڵ نیە بۆ ئەم مرۆڤە پێشکەوتو خوازە کۆڵ نەدەرە کە سەرجەم ئەم قۆناغانەی بڕیوە و دونیای گەیاندوەتە ئەم ئاستە لە پێشکەوتن 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە