کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سترێس و دڵەڕاوكێ‌ چی بەسەر جەستەدا دێنێت

.

02:28 PM - 30/05/2022

سترێس وەڵامدانەوەی جەستەیە بۆ هەر بارودۆخ و ڕووداوێك كە دووچاری دڵەڕاوكێت دەكاتەوە.

زۆربەی كات لەو حاڵەتانەدا ڕوودەدات كە كەسەكە ئەزموونی شتێكی نوێ دەكات لە ژیانیدا یان ڕووداوێكی چاوەڕنەكراو كە هەڕەشە بۆ سەر كەسەكە و باری دەروونی دروستبكات و هەست بكات كە ناتوانێت كۆنتڕۆڵی بكات

واتا دروستبوونی بارێكی دەروونی كە تێیدا كەسەكە هەست بە ماندوێتی و دڵەڕاوكێیەكی زۆر دەكات, ئەم حاڵەتەش زۆربەی كات بەردەوام لە كەسەكەدا ڕوو دەدات بەو هۆیە وەكو نەخۆشییەكی لێدێت و دوبارە دەبێتەوە لەهەمو بارودۆخێك و كەسە خوو دەگرێت بەم حاڵەتەوە.
 
چارەسەری دەكرێت سادە بێت تەنها لەڕێگەی گەڕانەوەی كۆنتڕۆڵ و چارەسەركردنی كێشەكان لەڕێگەی خودی كەسەكە خۆیەوە.
 
گرنگترین ئەو نەخۆشیانەی كە لە كەسەكەدا دەردەكەوێت:

- كێشەی كەمخەوی

-ترسی لەناكاو

- ئازاری سنگ

- تەشەنوج و ئازاری ماسولكە

- ئازاری گەدە و زیادبوونی ترشەڵۆك

- نەكانی تەركیز

- قژ ڕووتانەوە

-بێهێزی  

-خێرا لێدانی دڵ

-شەكەتی

- كەمبوونەوەی ئارەزووی سێكسی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە