کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاوڵەی مەیمون مەترسی لەسەر گیانداران دروست دەكات

.

12:22 PM - 29/05/2022

 

ئاژانسی پارێزگاری تەندروستی بەریتانیا هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون دووربكەونەوە لە هەر بەركەوتەیەك لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەكانیان بۆ ماوەی 21 ڕۆژ.

هامستەر جۆرێكە لە مشك و ئاژەڵێكی ماڵیە و یەكێكە لەو گیاندارانەی بە زووی نەخۆشییەكەی بۆ دەگوازرێتەوە, هاوكات ئەوەش ڕێگە خۆشكەر دەبێت بۆ گواستنەوەی نەخۆشییەكە بەناو گیانداراندا.

شایەنی باسە ئاژانسی پاراستنی تەندروستی ئەو وڵاتە دوپاتیدەكاتەوە كە پێویستە لەكاتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون, ئاژەڵە ماڵییەكان لە دەرەوەی ماڵ بمێنەوە بەمەبەستی پاراستیان لەو نەخۆشییە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە