.
05:39 PM - 25/05/2022
نرخی پشكەكانی كۆمپانیای سناپ كە خاوەندارێتی سناپ چات دەكات دابەزینێكی مێژوویی تۆماركرد.
دوای ئەوەی كۆمپانیای سناپ ئاگادارییەكی بۆ بازرگانان بڵاوكردەوە، كە لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا نەیتوانیووە ئامانجەكانی بەدەست بهێنێت و داهاتی كەمتر بووە لەوەی پێشبینی كردبوو، تەنها ئەمڕۆ نرخی پشكەكانی سناپ بەڕێژەی لەسەدا 43 دابەزی، كە ئەوە بەگەورەترین دابەزین دادەنرێت لەمێژووی كۆمپانیاكەدا تۆماركرابێت.
ئێستاش نرخی یەك پشكی كۆمپانیای سناپ بە 12 دۆلار و 79 سەنتە، ئەوە لەكاتێكدایە پێش یەك مانگ نرخی یەك پشكی بە 29 دۆلار و 91 سەنت بووە، واتا لە یەك مانگدا نرخی پشكەكانی كۆمپانیاكە بەڕێژەی لەسەدا 57 دابەزیووە.
دابەزینی پشكەكانی سناپ چات، زیانی بەو كۆمپانیایانەش گەیاند كە پشت بە ڕیكلامی بازرگانی دەبەستن، لەوانەش مێتا بەڕێژەی لەسەدا 8 نرخی پشكەكانی دابەزی، ئەلفابێت و تویتەر لەسەدا 5 و كۆمپانیای پاینترێست بەڕێژەی لەسەدا 24 دابەزین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە