کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دارایی عیراق: ساڵ یەدەگی دراوی بیانی دەگاتە 90 ملیار دۆلار

.

05:38 - 25/05/2022

وەزیری دارایی عیراق دەڵێت: تاكۆتایی ئەمساڵ یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی دەگاتە 90 ملیار دۆلار.  
عەلی عەلاوی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی عیراقییە ڕاگەیاند: دابەزاندنی بەهای دینار بۆتە هۆی پاراستنی یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندیی عیراق و بەرزكردنەوەی داهاتی هەناردەكردنی نەوت بەرێژی لەسەدا 23، ئەوەش دوای ئەو ئاستە نزم و مەترسیدارەی لە كۆتایی ساڵی 2020دا بەخۆیەوە بینی.
ئاماژەی بەوەشكردووە: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بەڕێوەبردنی ژیرانەی سیاسەتی دارایی، یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی یەدەگی دراوی بیانی تا مانگی نیسانی ئەمساڵ بگاتە 70 ملیار دۆلار.
وەزیری دارایی عیراق باسی لەوەشكرد: كە چاوەڕوان دەكرێت بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت تا كۆتایی ساڵی 2022، یەدەگی دراوی بیانی بەرزبكاتەوە بۆ زیاتر لە 90 ملیار دۆلار، ئەمەش ئاستێكی پێوانەییە بۆ عیراق.  
(عەلی عەلاوی) ئەوەشی خستەڕوو: دابەزاندنی بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی لە مانگی كانونی یەكەمی 2020 هاوكار بووە لە دابەزینی خواست لەسەر دۆلاری ئەمریكی، هەروەها زیادبوونی فرۆشی وەزارەتی دارایی بە دۆلاری ئەمریكی و كەمبوونەوەی خواست لەسەر دۆلار دەبێتە هۆی زیادبوونی یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندیدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە