کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی و مامۆستا عەلی باپیر لە شاری ھەولێر کۆبوونەوە

.

04:11 PM - 25/05/2022

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، گفتوگۆی نیشتمانیی و بەرپرسیارانە لەبارەی دۆخی سیاسیی و ئابوورییەوە کرا و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێکران. هەردوولا جەختیان لە هەنگاوی کرداری و خێرا کردەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و حوکمڕانییەکی تەندروست کە خزمەتکاری خەڵک بێت.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە کۆدەنگی و یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کرایەوە بەجۆرێک کە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای کارکردن لەسەر ئەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە و ئەمەش بە فاکتەری بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم و پێگەی کورد لە بەغدا وەسفکرا.

ھەر لەکۆبوونەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و کۆمەڵی دادگەریی کرایەوە بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد و یەکڕیزیی نیشتمانیی بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە