کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.دارا ڕەشید: هەرێمی کوردستان دەرفەتی زێرینی هەیە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی

.

09:26 AM - 25/05/2022

د.دارا ڕەشید: هەرێمی کوردستان دەرفەتی زێرینی هەیە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی

لە بەریتانیا وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریکرد لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی کاری عێراقی بەریتانی IBBC.
دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسەکەدا لە پانێڵێکدا ئاماژەی بە گرنگی بەرێوەچونی کۆنفرانسەکە کرد بە ئامانجی سوود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی وەبەرهێنەرانی بەریتانی ووتیشی هەرێمی کوردستان دەرگای کراوەیە بە ڕووی وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ ئەوەی لە سێکتەرەکانی وەبەرهێنان و پیشەسازی و کشتوکاڵ و تەندروستی و بانک و پەروەردە کار بکەن و سەرمایەکانیان بخەنەکار.
راشیگەیاند: ئێستا حکومەت دەیەوێت هاوبەشی کەرتی تایبەت و گشتی لە پرۆژە ستراتیژیەکان بخاتە کار و چوارچێوە و بنەماکانی تەواو بونە بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران و کۆمپانیا بیانیەکان و بەتایبەت بەریتانیەکان لەو بوارە کار بکەن.
وەزیری پلاندانان ووتیشی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی بیانی رۆڵی گەوریان هەیە لە جێبەجێکردنی پرۆژەکان و ئاوەدانکردنەوەی هەرێم کە ٢٠٪ یان لە لایەن کۆمپانیا دەرەکیەکان بوە.
کۆنفرانسی ئەنجومەنی کاری عێراقی بەریتانی IBBC ساڵانە بەرێوەدەچێت بەمەبەستی ئاڵوگۆری زانیاریەکان و پتەوکردنی پەیوەندیە ئابوری و بازرگانیەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا و هەرێمی کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە